کازمی و ماکرۆن سەردانی مەزارگەی هەردوو ئیمامی جەوادەین (ر.خ) دەکەن

سیاسی
  • 29-08-2021, 00:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی مەزارگەی ئیمام موسا کازم و محەمەد ئەلجەواد (ر.خ) لە بەغدا کرد.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع ) کەوتووە رایگەیان:"سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئێوارەی درەنگانی شەممە سەردانی مەزارگەی ئیمام موسا بن جەعفەر کازم و محەمەد بن عەلی جەواد (ر.خ) یان کرد".
    وتیشی:"سەرۆک وەزیران و سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لەسەر عەتەبەی کازمییە پیرۆز کۆبونەوە و هەروەها گەشتێکی کتێبخانەی مەزارگەی کازمیەیان کرد."