به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،ئەمڕۆ شەممە، په‌یامێكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سوپاس بۆ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران كه رۆڵی كارا و به‌رچاویان هه‌بو له كرانه‌وه‌ی عێراق به‌رامبه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی عه‌ره‌بی.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند: " میوانانی ئازیز به‌خێر بێن بۆ به‌غدا (ئیمام جه‌وادین) و ئه‌بی حه‌نیفه نو‌عمان، جوانترین شت سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی به‌غدا، كرانه‌وه‌ی عێراقه به‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تیش ولاتانی عه‌ره‌بی.
راشیگه‌یاند، "میوانداریكردنی عێراق بۆ ئه‌م لوتكه‌یه خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی زۆر گرنگ بو له ڕوی ئابوری و ئه‌منییه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی رونه بۆ گرنگی عێراق له‌ناوچه‌كه و بۆ سه‌روه‌ری و به‌ره‌وپێشچونی له‌بواره‌كاندا".
موقته‌دا سه‌در هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا باسی له‌وه‌كردوه، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م میوانداریه، سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م، كه رۆڵی كارا و به‌رچاویان هه‌بو له كرانه‌وه‌ی عێراق به‌ڕوی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌بیدا".