بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شا عەبدوڵای دووەم و جەختیکردەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و یٔوردن بە یٔاڕاستەی خزمەتکردنی هەردوو گەلی دۆست و سەقامگیری ناوچەکە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق یٔەمڕۆ شەممە 28ی یٔابی 2021 پێشوازیکرد لە شا عەبدوڵای دووەم، پادشای یٔوردن و لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و هەردوو گەلی دۆست و جەختکرایەوە لەگرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاجیاکان لە رێگەی رێککەوتننامە دووقۆڵییەکان و هەروەها لە رێگەی ھاریکاری سێقۆڵی نێوان عێراق و یٔوردن و میسر، ھاوکات یٔاماژە بەوەشکرا کە یٔەم جۆرە هاوکارییانە گرنگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لە رووی یٔابووری و بازرگانی و خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکە، ھەروەک پشتیوانیش دەکات لە ھەماھەنگی و وەبەرهێنان لەکەرتی وزە و بەستنەوەی ھێڵەکانی کارەبا و گواستنەوەی نەوت و دووبارە بوژاندنەوەی پرۆژەکانی ژێرخانی یٔابووری.
هەر لەدیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە کۆنگرەی بەغدا بۆ ھەماھەنگی و ھاوبەشی کرا، لەپێناو کەمکردنەوەی قەیرانەکان و هەنگاونان رووەو چەسپاندنی یٔاسایش و یٔارامی لە ناوچەکەدا، ھەروەھا پێویستی کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگی جددی بە یٔاڕاستەی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارەکانی یٔابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان بە جۆرێک خزمەت بە سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە پەیوەندییە هاوسەنگەکانی عێراق بەو یٔامانجەیە کە یٔاسایش و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا بەرقەرار بێت، رۆڵی عێراقیش لەو بارەیەوە گرنگ و میحوەرییە، بۆیە پێویستە یٔاسایش و سەقامگیری مسۆگەر بکرێت کە دەبێتە مایەی ھێنانەکایەوەی یٔاشتی و یٔارامی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.
لای خۆشیەوە شا عەبدوڵای دووەم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانیکردنی بەغدا و ستایشی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و یٔوردنی کرد، ھەروەھا هەڵوێستی وڵاتەکەیشی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردن لەپاراستنی یٔارامی و سەقامگیری عێراق، ھیواشی خواست پەیوەندییە یٔابووری و بازرگانییەکان پتەوتر بکرێت لە رێگەی رێککەوتننامە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات