بهغدا-اهع
سوهەیل مەزرعوی وەزیری وزەی ئیمارات ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی هەنگاوێکی گرنگە لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی عێراق لەنێوان دەوروبەری چ له لایهنى ههرێمایهتى یان نێودەوڵەتی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پێگەی هەمیشەیی وڵاتەکەی پشتگیری عێراقە.
مەزرعویع لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"ئامادەبوونی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسەکەدا ڕەنگدانەوەی پشتیوانی عێراق و کۆنفرانسەکەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی عێراق بۆ رێچكه و پێگهى خۆى ".
"ئیمارات لایهنگرى عێراقه ز بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە کۆنگرەی بەغدا" جەختیشیکردەوە کە "پشتیوانیكردنى عێراق پێگەیەکی هەمیشەییە بۆ ئیمارات".