بهغدا-اهع
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی یوسف بن ئەحمەد،ئهمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە عێراق لەبەردەم قۆناغێکی نوێی بنیاتنان و گەشەپێداندایە و داوای پشتیوانیی لە هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات بەبێ دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیدا.
بن ئەحمەد لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"خۆشحاڵە بەشداری لەو کۆنفرانسە گرنگە بکات، کە نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ بەشداریکردن و دیالۆگ لەگەڵ هەموو وڵاتان".
وتیشی:"ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە عێراق پێویستی بە هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکە هەیە بۆ ئەوەی ئەو تەحەدایەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕووبەڕووی ببێتەوە".
باسى لهوهكرد"سعودیە هانی هەوڵەکانی دەدات بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ عێراق و بنیاتنانەوەی و تێکشکاندنی تیرۆرو توندڕەوی و هاوکاری هەموو کەسێک دەکات لەسەر ئەو کێشانەی کە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوبەشن".
ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:"عێراق ئێستا لە قۆناغێکی نوێدایە، کە قۆناغی بنیاتنان و گەشەپێدانە، کە داوای پشتیوانیی لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات، بەبێ ئەوەی دەستوەربداتە کاروباری ناوخۆیی و بژاردەکانی"ئهلحمهد داوای لە "وڵاتانی هەرێمی عەرەبی و ئیسلامی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە پشتگیری عێراق بکەن لە ڕێزگرتن لە سەروەرییەکانی بەسەر خاکەکەی و گەلەکەیدا و وەڵامی جدی بدەنەوە بۆ بانگەوازی دڵسۆزانەی بۆ بەشداریکردن".
وتیشی:"ئێمە دڵنیاین کە عێراق و توانا مرۆیی و ئابوورییەکانی پێگهى خۆی لە جیهاندا دەگەڕێنێتەوە"