بهغدا-اهع
سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبوغیت ،ئهمڕۆ شەممە پشتیوانیی خۆى بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دووپات کردەوە.
ئەبو غێیت لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"عێراق بەدوای دروستکردنی پەیوەندی نوێدایە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و کۆمکاری عەرەبی پشتگیری ئەو هەوڵانه دهكات".
وتیشی:"كۆمكارى عهرهبى نایەوێت عێراق ببێتە مەیدانی شەڕ و پێکدادانەکان و لە کۆنفرانسی بەغدا بۆ خۆشەویستی عێراق کۆمانکردەوە و خۆشحاڵین کە بەشداری کۆنفرانسەکە بکەین".