وەزیری دەرەوەی ئێران: لەماوەی چەند ساڵێکدا 13 ملیار دینار قەبارەی بازرگانی لەگەڵ عێراق

سیاسی
  • 28-08-2021, 14:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر عەبدولهیان، ئه‌مڕۆ شەممە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سه‌قامگیرى عێراق دووپات کردەوە.
    عەبدولهیان لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"عێراق ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ناوچه‌كه‌ و ئێران پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری خۆی بۆ دوپاتده‌كاته‌وه‌  و ئێران یەکەم وڵاتی ناوچەکە بوو کە دانى نا به‌ عێراقی نوێ".
    وتیشی:"عێراق زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بوو لە سەرهەڵدانی گروپە تیرۆریستییەکان و تارانیش لە شەڕیدا پشتیوانی بۆ عێراق دووپاتکردووە".
    پێشوازیی لەڕۆڵی عێراق کرد لەبڵاوکردنەوەی زمانی دیالۆگ، هاوکات ستایشی هاوکاری ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کرد و ئاشکرای کرد کە " قەبارەی بازرگانی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە 13 ملیار دۆلار له‌ نێوان هه‌ردوو ولات".