سەرۆک وەزیرانی کوێت: عێراق یەکێکە لە کۆڵەکە ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچه‌كه‌

سیاسی
  • 28-08-2021, 14:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شێخ سەباح خالید ئەلحەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت،ئه‌مڕۆ  شەممە رایگه‌یاند عێراق یەکێکە لە کۆڵەکە ئەمنی و ئابوورییەکانی ناوچەکە".
    ئەلسەباح لە وتارەکەیدا لە سەرەتای کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"عێراق لە قۆناغێکی گرنگی هەڵبژاردندایە و کوێتیش لە پشتیوانی عێراق دەمێنێتەوە".
    ناوبراو، سوپاسی مستەفا كازمى سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ بانگهێشتكردنى  کۆنگرەی بەغدا، وتی:"ئێمە چاوەڕێی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە، دەکەین".