بهغدا-اهع
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، ئهمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە کۆنفرانسی بەغدا دەرفەتێکە بۆ ڕاوێژ و هاوکاری بۆ ئەوەی بەرەنگارییەکان ببیننەوە.
سیسی لە وتارەکەیدا لە سەرەتای کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراق (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"میسر بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ سەقامگیرکردنی عێراق و پتەوکردنی پێگەی خۆی وەک ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق".
وتیشی:"میسر ئەو دەستکەوتانەی لە سایەی سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى بەدەستهاتوون و پێشوازی لە گواستنەوەی ئەزموونەکەی بۆ عێراق دەکات بۆ داهاتوو".
ئاماژهى بهوهكرد"عێراق دەستێوەردانی دەرەکی جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینیوە و میسریش هێرشەکانی سەر خاکی عێراق ڕەتدەکاتەوە".
له كۆتایى وتارهكهیدا باسى لهوهكرد "میسر هیوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەخوازێت، کە دەرگا بۆ خەڵکی عێراق بکاتەوە بۆ ئەوەی بە خێراییەکی بەردەوام بەرەو داهاتوو هەنگاو بنێن و پشتگیری حکومەت بکەن لە گێڕانەوەی پێگەی مێژوویی عێراق و پتەوکردنی پێگەی خۆی لە لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا".