به‌غدا-اه‌ع
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانى میری قەتەر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،رایگه‌یاند هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی عێراق به‌رزده‌نرخێنین.
ئال ثانى لە وتارەکەیدا لە سەرەتای کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردوه رایگه‌یاند:"عێراق شیاوی دامەزراندنی ئاشتییە لە ناوچه‌كه و جەخت لەسەر یەکپارچەیی عێراق بکاتەوە".
ناوبراو، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پشتگیری عێراق بکەن و وتی:"ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی گەلی عێراق و دڵنیاین لە گێڕانەوەی هێزی عێراق".