شا عەبدولا پاشای ئوردن: کۆبوونەوەکەمان ئەمڕۆ بەڵگەی ڕۆڵی ناوەندی عێراقە

سیاسی
  • 28-08-2021, 14:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شا عەبدوڵڵای دووەم پادشاى ئوردن ،ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوە لە لوتکەی بەغدا نیشانەی ڕۆڵی ناوەندی عێراقە.
    شا عه‌بدوڵڵا لە وته‌یه‌كى له‌ سەرەتای کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"ئاسایش و سەقامگیری عێراق ئاسایش و سەقامگیری هەموومانە".
    وتیشی:"پشتگیریکردنی عێراق لە ئەولەویەتیدایە و کۆبوونەوەی بەغداش نیگەرانی ئێمە بۆ سەروەری یاسا و پشتگیری بۆ عێراق لە رێپێوانەکەیدا ڕەنگدەداتەوە".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر و برەودان بە دەستپاکی و سەقامگیریی خاکی ڕادەگەیەنین و ئاسایش و سەقامگیری عێراق ئاسایشی ئێمەیە و خۆشگوزەرانی عێراق ئامانجی ئێمەیە".