ماکرۆن: کۆنفرانسی بەغدا هاوبەشی و ئاشتی لە ناوچه‌كه‌ نیشان دەدات

سیاسی
  • 28-08-2021, 13:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا،ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە کۆنفرانسی بەغدا هاوبەشی و ئاشتی لە ناوچەکەدا نیشان دەدات و ئاماژەی بەوەدا کە کۆنفرانسی بەغدا بۆ پشتگیری سەروەری عێراق هاتووە.
    ماكرۆن له‌ وتارێكیدا له‌ لوتكه‌ى به‌غدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" "سڵاو لە سەرۆک دەوڵەت و حکومەت دەکەم بۆ بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسی بەغدا و ئاماژەی بەوەدا کە "کۆنفرانسی بەغدا دەرئەنجامی گفتوگۆکانە لەگەڵ عێراق و سەرکەوتنی گەلی عێراق سەرکەوتنە بۆ هەموو بەشداربووانی کۆنگرەی بەغدا"
    وتیشی:"گەلانی عێراق زۆر ئازاریان خواردووە و ئێستا عێراق بەرەو سەقامگیری و پێشکەوتن دەڕوات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"عێراقییەکان بە بوێرییەوە بەشداری شەڕی دژی داعشیان کردووە وعێراقییەکان چاوەڕێی چاکسازی پێویست دەکەن و فەرەنساش پرۆژەی جیاوازی هەیە لە عێراق".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"یەکێتی ئەوروپا چاودێران ڕەوانەی عێراق ده‌كات بۆ چاودێریكردنى هەڵبژاردنەکان ".