به‌غدا-اه‌ع
سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى و فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد‌و هەماهەنگی هاوبەشیان پتەوتر کرد.
لەراگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند: "سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى له په‌راوێزى لوتكه‌ى به‌غدا بۆ هاریكاریى و هاوبه‌شى چاوى كه‌وت به فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود وەزیری دەرەوەی سعودیە، کە ئەمڕۆ دەستی پێ‌کرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردولا گفتوگۆیان لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکان کرد و جەختیان لەسەر پشتگیری سعودیە کردەوە بۆ عێراق لە میوانداریکردنی ئەم کۆنفرانسە و ئەو گرنگییەی کە لە دووپاتکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمدا دروستی دەکات".