وەزارەتی دەرەوە: کۆنگرەی بەغدا کێشە ناکۆکییەکان تاوتوێ ناکات و تیشک دەخاتە سەر فاکتەری هاوبەش

سیاسی
  • 28-08-2021, 13:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە، ئه‌مڕۆ شەممە،ڕایگەیاند کە کۆنفرانسی بەغدا نوێنەرایەتی بنەمایەک دەکات بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای وەبەرهێنان و ئابووری، هاوکات تێبینی ئەوە دەکات کە کۆنفرانسەکە گفتوگۆ لەسەر کێشە ناکۆکییەکان ناکات بەڵکو تیشک دەخاتە سەر فاکتەرە هاوبەشەکان.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی ده‌ره‌وه‌، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)  ڕاگەیاند:"سیاسەتی دەرەوەی عێراق لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا، لە دیپلۆماسیەتی دژە تیرۆر و بۆ سیاسەتێک کە پرەنسیپی وەبەرهێنان و شەراکەتی ئابووری پێ ببەخشێت".
    وتیشى " لوتکەی بەغدا ئەم قۆناغە بنەڕەتییە پشتڕاست دەکاتەوە و دۆکیومێنت دەکات " ئەو لوتکەیە نوێنەرایەتی بنەمایەک دەکات بۆ دیالۆگ لەسەر بنەمای وەبەرهێنان و ئابووری و خزمەتی بەبنەمای یەکگرتنی هەرێمایەتی لەنێوان هەموو وڵاتاندا دەکات، هەروەها "ئەوە پێداچوونەوەیه‌كه‌ كه‌ بەغدا وەک خاڵێکی کۆبوونەوەیه‌ بۆ دیالۆگە ستراتیژییە گرنگەکان".
    سەحاف جه‌ختیكرده‌وه‌"کۆنگرەی بەغدا باسی کێشە مشتومڕییەکانی پەیوەست بە سیاسەت و ئاسایش ناکات، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر فاکتەرە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتانی کۆبوونەوەکراو".