بهغدا-اهع
محەمەد بن راشید ئەلمکتوم سەرۆک وەزیرانی ئیمارات،ئهمڕۆ شەممە دوای گەیشتنی بۆ بەغدا بۆ بهشدارى كردن له لوتكهى هاوکاری و هاوبەشی تویتی بڵاوكردهوه.
ئهلمهكتوم له تویتهكهیدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"گەیشتینە بەغدا... پایتەختی رهشید و مأمون و پایتەختی جیهان دار ولسەلام ماڵی حیکمەتی مرۆڤ وشاعیران و نووسەران و زانایان، بەغداى دیجلە و فورات"
لە کۆتایی تویتەکەیدا وتی:"سەرەڕای برینەکانی بەغدا، گەشبینین بەوەی کە بگەڕێتەوە، پێگهى خۆى و شکۆی،خوای گەورە بەغدا پیرۆز بکات و خوای گەورە خەڵکی عێراق بپارێزێت".
جێى ئاماژهیه بەغدا ئهمڕۆ شەممە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات لەسەر هاوکاری و هاوبەشی بەبەشداری نۆ وڵات و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.