فوئاد حسێن پێشوازى كرد له‌ هاوتا سعودیه‌كه‌ى فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان

سیاسی
  • 28-08-2021, 12:12
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن،ئه‌مڕۆ شەممە،پێشوازى كرد هاوتا سعودییەکەی لە فڕۆکەخانەی بەغدا .
    پەیامنێرمان رایگه‌یاند:"  فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەفڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازى كرد فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودییەکەی "
    جێى ئاماژه‌یه‌"وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا"
    بەغداى پایته‌خت  ئه‌مڕۆ شەممە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات لەسەر هاوکاری و هاوبەشی بەبەشداری نۆ وڵات و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.