پاشای ئوردن بەرەو عێراق به‌رێكه‌وت بۆ بەشداریکردن له‌ لوتكه‌ى بەغدا

سیاسی
  • 28-08-2021, 09:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شا عەبدوڵڵای دووەم شاى ئوردن،ئه‌مڕۆ شەممە به‌ره‌و عێراق به‌رێكه‌وت بۆ بەشداریکردن لە لوتكه‌ى هاوکاری و هاوبەشی بەغدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع)رایگه‌یاند:"شا عەبدوڵڵای دووەمی شاى ئوردن بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا به‌ره‌و عێراق به‌رێكه‌وت"
    جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ بەغدا ئه‌مڕۆ  شەممە میوانداری لوتكه‌یه‌ك دەکات لەسەر هاوکاری و هاوبەشی بەبەشداری نۆ وڵات و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.