شاندى ئوردنى گه‌یشته‌ فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى

سیاسی
  • 28-08-2021, 11:09
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندى ئوردنى، ئه‌مڕۆ  شەممە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:"شاندی ئوردنى گەیشتە فڕۆکەخانەی به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى  بۆ بەشداریکردن لە لوتكه‌ى هاوکاری و هاوبەشی بەغدا".
    جێى ئاماژه‌یه‌ بەغدا ئه‌مڕۆ شەممە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات لەسەر هاوکاری و هاوبەشی بەبەشداری نۆ وڵات و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.