بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ،ئهمڕۆ شەممە گرنگی کۆنگرەی بەغدایان وەک بەشێک لەهاوکارییە هاوبەشەکان دووپات کردەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبهشدا سهرۆك بهرههم و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ئامادەیبوو، ساڵح وتی:"لەگەڵ هاوکاری ماکرۆن لەنێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندییەکان گفتوگۆمان کرد".
وتیشى""چەندین ئاڵنگاری قورس هەن لەنێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە کە دەبێت بەشێوەیەکی هاوبەش بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و فڕەنسای هاوڕێ و یەکێتی ئەوروپا روبەڕوی ببنەوە، بۆ ئەوەی بەرەو پێشچون لە ناوچەکە بێتە کایەوە، چەندین بوار هەن بۆ هاریکاری لە نێوان هەردو وڵات و دەرفەتێکی مێژوییە و ئێمە گەشبینین بەوەی کە فڕەنسا پاڵپشتی لە وڵاتەکەی ئێمە بکات و وە هاریکاری گرنگە نە تەنها بۆ عێراق و فڕەنسا بەڵکو بۆ هەمو ناوچەکە".
هاوکات ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، "فڕەنسا لەگەڵ عێراقە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگاریەکان کە چەندین ساڵە روبەڕو بوەتەوە، یەکەمیان شەڕی دژ بە تیرۆر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی شەڕی بە تیرۆر و ئێمە خەباتمان کردوە و بەردەوام دەبین، هەرچەندە ئێمە شەڕەکەمان لەسەر زەوی کۆتایی پێهێناوە بەڵام تیرۆری ئیسلامی لەناوچەکەدا هەیە و ئێمە دەمێنینەوە لەگەڵ ئێوەدا و پاڵپشتی فڕەنسا بۆ قەڵاچۆکردنی تیرۆر لەسەر هیچ بڕیارێکی دیکە ناوەستێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ساڵی 2017ەوە ئێمە هاریکاری عێراقمان زۆر کردوە و هەوڵمانداوە بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنەکانی خۆیان و دەشزانم ئەو بابەتە بۆ ئێوە چەند گرنگە، هەروەها چەندین پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن".