په‌یامنێرمان:شاندى كوه‌یتى گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى

سیاسی
  • 28-08-2021, 09:34
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شاندی کوێتی بە سەرۆکایەتی شێخ سەباح خالید ئەلحەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت ،ئه‌مڕۆ شەممە گەیشتە بەغدا بۆ به‌شدارى كردن له‌  لوتکەی هاوکاری و هاوبەشی.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) وتی:"شاندی کوێتی بە سەرۆکایەتی شێخ سەباح خالید ئەلحەمد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی کە ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت"
    جێى ئاماژه‌یه‌ بەغدا ئه‌مڕۆ شەممە میوانداری کۆنفرانسێک دەکات لەسەر هاوکاری و هاوبەشی بەبەشداری نۆ وڵات و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.