بهغدا-اهع
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا،ئهمڕۆ شهممه،جهختیكردهوه لوتكهى بهغدا گرنگه بۆ سهقامگیرى ناوچهكه.
ماكرۆن له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانى كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگهیاند:" فڕەنسا سورە لەسەر ئارامی و جێگیری دۆخی عێراق و ئەو سوربونەی ئێمە لەسەردەمی شەڕی داعشەوە هەیە و داعش لەسەر زەوی لە سایەتی ئازایەتی هێزەکانی عێراق و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێکشکاوە، پێویستە شەڕ دژی داعش بەردەوام بێت و دەزانم شەڕ دژی ئەو رێکخراوە یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی ئێستای عێراق ئێوە".
ئەوەشی خستەڕو، فڕەنسا هانی حکومەتی عێراق دەدات کە بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش و وەک دەشزانن فڕەنسا بودجەیەکی بۆ ئاوەدانکردنی ناوچە خاپورکراوەکان تەرخانکردوە و گەلێک پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن و کۆمپانیاکانی فڕەنسا کار بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکانەی موسڵ و هەروەها رێڕەوی ئاوی شارەکە دەکات".