بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە بەغدا کۆبونەوە و بەیانی ئەمڕۆش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، کازمی رایگەیاند، پێکەوە کارکردنی فڕەنسا و عێراق بۆ سەرخستمی دیموکراسی بەردەوام دەبێت.
مستەفا کازمی لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەکەوانیدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهى بوو رایگەیاند، "سەردانی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق جەخت لە گرنگی پێکەوە کارکردن لەنێوان عێراق و کۆماری فڕەنسا دەکاتەوە، ئێمە هەوڵەکانی سەرۆکی فڕەنسا بەرز دەنرخێنین کە خستیەڕو بۆ پشتگیرکردن لە کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی هاوڕێیان عێراق، ئەمە ئاماژەیە لەسەر گرنگی عێراق لەم پەیوەندیەدا و گەلی عێراق ئەو هەڵوێستەی فڕەنسا بەرزدەنرخێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕەنسا بەشداری کردوە لە شەڕی عێراق دژ بە داعش، سوپاسی عێراق بۆ فڕەنسا دوبارە دەکەینەوە لە هەوڵەکانی بۆ پشتگیرکردنی هێزەکانی عێراق، عێراق و فڕەنسا پێکەوە کاردەکەن لەسەر پێکەوە کارکردن و کاری هاوبەشی ئابوری، وزە، تەندروستی و فێرکاری و سوپاسی عێراق دەکەن بۆ هاوکاری فڕەنسا لەکەرتی تەندروستی لەسەردەمی کۆرۆنا".
مستەفا کازمی باسی لەوەشکرد، "پێکەوە کارکردنی عێراق و فڕەنسا لە شەڕی دژی تیرۆر بە دڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت بۆ بەرگریکردن لە بەها دیموکراسییەکان، لە ئەزمونی نوێی عێراق ئاسۆی پێکەوە کارکردن هەن و هەوڵ دەدەین پەرەیان پێبدەین و لە هەمو بوارەکاندا بونی فڕەنسا زۆر گرنگە لە عێراق و کاریگەری زۆر گەورەی هەیە و ئێمە بە پەرۆشین تاوەکو لە کەرتەکانی وزە، کارەبا و بوارەکانی دیکە پێکەوە کاربکەین".