سه‌رۆك وه‌زیرانى كوه‌یت به‌رێكه‌وت به‌ره‌و عێراق بۆ به‌شدارى كردن له‌ لوتكه‌ى به‌غدا

سیاسی
  • 28-08-2021, 09:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رۆك وه‌زیرانى كوه‌یت  ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كوه‌یتى به‌جێهێشت و به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت بۆ به‌شدارى كردن له‌ لوتكه‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى.
    ئاژانسى هه‌واڵى كوه‌یتى له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌  رایگه‌یاند:" صباح خالد ئه‌لحه‌مه‌د سه‌رۆك وه‌زیرانى كوه‌یت نوێنه‌رایه‌تى شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لصباح ده‌كات به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت بۆ به‌شدارى كردن له‌ لوتكه‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى".
    جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ به‌غدا پایته‌خت ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ میواندارى لوتكه‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى ده‌كات به‌به‌شدارى 9 وڵات ،سه‌ربارى به‌شدارى كردنى چه‌ندین رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى.