به‌غدا-اه‌ع
بەرێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوانى بەغدا سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ دەستگیرکردنى بکوژى نورزان ئەلشەمەری تەمەن 20 ساڵی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه رایگەیاند، بکوژى نورزان لەماوەیەکى پێوانەییدا له‌لایه‌ن به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان دەستگیرکراوە".
پێشووتریش لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ڕایگەیاند، "لە یەکەم ساتی ڕووداوەکەوە تیمێکی شارەزامان پێکهێنا و دەرکەوتووە کە تاوانەکە لەلایەن سێ کەسەوە ئەنجامدراوە و کچەکە بە چەقۆ کوژراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی نەکراوەتە سەر کچەکە، چونکە تاوانەکە لەسەر شەقام ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەکەین."
لیوا سەعد ئەوەی خستووەتەڕوو، "لێدوان لە شایەتحاڵی ڕووداوەکە و هەروەها لە دایکی کچەکە وەرگیراوە و لیکۆڵینەوە لەوبارەیەو بەردەوامە.