بابل – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی بابل ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند هێزەكانیان (35) تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون. لەوبارەیەوە عەقید عادل عەناوی حسەینی وتەبێژی پۆلیسی بابل رایگەیاند: هێزەكانی پۆلیس توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا (35) تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون. وتیشی ئۆپەراسیۆنەكە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ورد بووە ولە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای بابل ئەنجامیانداوە. وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند: تۆمتبارەكان لە ئێستادا لە بنەكانی پۆلیسن بەمەبەرستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان و رەوانەكردنیان بۆ دادگا.