به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،پێشوازیكرد له‌بڕیارى موقته‌دا سه‌در به‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان.
سه‌رۆك كۆمار له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند"پێشوازی له‌بڕیارى سه‌در ده‌كه‌ین به‌به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان"،وتیشى"ره‌وتى سه‌درى ولایه‌نگرانى به‌شێكى سه‌ره‌كیین له‌كۆمه‌ڵگادا".
سه‌رۆكى كۆمار داوایشى له‌و هێزانه‌ى دیكه‌ى بایكۆتكراو كرد به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنه "چاره‌نووسازه" بكه‌ن ئاماژه‌یشیدا"له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتى نیشتمانى گه‌وره‌داین،مسۆگه‌ركردنى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد وبێگه‌رد وده‌سته‌به‌ركردنى به‌شدارییه‌كى جه‌ماوه‌رى فراوان بنه‌مایه‌ك ده‌بێت به‌ره‌و چاكسازى".
موقتەدا سەدر، ر رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە بە "گڕوتینەوە لەپێناوی رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و داگیرکاری بگەڕێینەوە ناو هەڵبژاردن".