بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران،ئهمڕۆ ههینى پێشوازیی لە بڕیاری گەڕانەوەی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کرد بۆ بەشداریی کردنی رەوتهكه لە هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت.
کازمی لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه بڵاویکردووەتەوە:"پێشوازیی لە گەڕانەوەی رەوتی سەدر دەکەین بۆ بەشداریی کردن لە ھەڵبژاردن"،کازمی سوپاسی سەرجەم ئەو لایەن و سەرکردە سیاسییانەی کردووە کە ھەوڵیان دابوو بۆ گەڕانەوەی رەوتی سەدر بۆ بەشداریی کردن لە ھەڵبژاردن و داوای ھەڵوێستی ھاوشێوەی لەوانەش کردووە کە بایکۆت کردنی ھەڵبژاردنیان راگەیاندووە.
سەرۆکوەزیران ھەروەھا نووسیوویەتی: "بەھیوای بەشدارییەکی بەرفراوانی رۆڵەکانی گەلەکەمانین لە ھەڵبژاردن بۆ گۆڕانکاریی".
لهكۆتایی قسهكانیدا وتى:عێراق بهپلهى یهكهم،عێراق وههر عێراق".
رێبەری رەوتی سەدر داواش دەکات ئەو بەڵێننامەی چاکسازییە لەپەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی حکومەت و دەسەڵاتی جێبەجێکردن پابەند بکرێت بە جێەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.