به‌غدا-اه‌ع
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پشتیوانى خۆى بۆ كۆنگره‌ى به‌غدا ڕاگه‌یاند كه‌بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه سازبكرێت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجامداوه بهجاك سولیفان ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكى ئه‌مریكا،سه‌ره‌خۆشى خۆیشى ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى ئه‌مریكا كردووه به‌گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى ئه‌فغانى لهئاكامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دوێنێی كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان".
حسێن به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه"عێراقییهكات دژى تیرۆرستانى داعش جه‌نگان وڕۆڵهكانى خۆیان كرده قوربانى له‌پێناو ڕزگاركردنى ناوچه‌كه له‌مه‌ترسى تیرۆر.هه‌روه‌ها به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى كرد".
لاى خۆیه‌وه سولیفان سوپاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كرد،ئاماژه‌یشیدا"عێراقییه‌كان هه‌مێشه پێشه‌نگ بوونه له‌شه‌ڕى دژى تیرۆر وگروپهكانى،وئه‌م هاوخه‌مییه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى قوربانیان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌ستى هاوخه‌مى زۆربه‌ى ڕۆڵه‌كانى عێراق كه‌بوونه قوربانى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییانه".
سولیفان وتیشى"ده‌بێت به‌رده‌وام بین لهبهرهنگاربوونهوهیان وله‌ناوبردنیان له‌هه‌ر كوێ بن"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"گرنگى سازكردنى كۆنگره‌ى به‌غدا سبه‌ى شه‌ممه،كۆنگرهكهیشى به‌به‌ڵگه‌ى كارایی كارى دیبلۆماتیكى عێراقى ناوبرد".
دووپاتیشیكرده‌وه"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانى سازكردنى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات".