شكستپێهێنانى هه‌وڵى دزه‌كردنى 7 كه‌س له‌ڕێگاى به‌ربه‌ستى سنوورى نێوان عێراق وسوریا

ئەمنی
  • 27-08-2021, 21:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،شكستپێهێنانى هه‌وڵى دزه‌كردنى 7 كه‌س له‌ڕێگاى به‌ربه‌ستى سنوورى نێوان عێراق وسوریا له‌ناوچه‌ى ئوم خه‌بارى ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌میان به‌دواداچوونى به‌رده‌وام ووردبینیكردن،هێزێك له‌فه‌وجى سێیه‌مى لیواى72توانى چاودێرى گروپێك بكات كه‌پێكهاتووه‌ له‌7كه‌س هه‌وڵى به‌زاندنى به‌ربه‌ستى سنوورى نێوان عێراق وسوریا له‌ناوچه‌ى ئوم خه‌بارى داوه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هێزه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ستاوه‌ به‌جوڵه‌كردن وته‌قه‌ى به‌سه‌ریانكردووه‌،وبه‌ره‌و خاكى سوریا هه‌ڵهاتوون،وپاشان هێزه‌كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌پشكنینى ناوچه‌كه‌ و19 تفه‌نگى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن دزه‌پێكراوه‌كان دواى هه‌ڵهاتنیان به‌جێماوه‌"،وتیشى"ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به‌پێى ڕێكاره‌كان سه‌ودایان له‌گه‌ڵ كراوه‌".