به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گشتى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پلانى هاتوچۆ تایبه‌ت به‌كۆنگره‌ى به‌غدا به‌غدا كه‌بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه سازبكرێت ڕاگه‌یاند.
لیوا تاریق ئیسماعیل به‌ڕێوبه‌رى هاتوچۆى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سبه‌ى شه‌ممه هیچ داخستنێك له‌شه‌قامه‌كانى به‌غدا به‌دى ناكرێت"،ئاماژه‌یشیدا"داخستنه‌كان ڕه‌نگه ته‌نها له‌سه‌ر ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز بن له‌كاتى هاتنه ناوه‌وه‌ى شانده به‌شداربووه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"ڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا وناوچه‌ى سه‌وز به‌وردى چاودێرى ده‌كرێن وله‌كاتى گه‌یشتنى شانده‌كان بۆ به‌غدا داده‌خرێن
شایه‌نى باسه سبه‌ى شه‌ممه له‌به‌غداى پایته‌خت كۆنگره‌ى هاریكارى هاوبه‌شى به‌به‌شدارى نۆ وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌بریتیین له توركیا وئێران وئوردن وكوه‌یت ومیسر وقه‌ته‌ر وئیمارات وسعودیه وفه‌ڕه‌نسا،له‌گه‌ڵ كۆمكارى عه‌ره‌بى وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.