به‌غدا-اه‌ع
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌ناوى وه‌زیرى دارایی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى دانانى میكانزمى نوێ بۆ مووچه به‌پشت به‌ستن به‌كاتى كردارى كاركردن ڕه‌تكرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویكرده‌وه،ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌ناوى عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی له‌هه‌ندێك لهئاژانسهكانى هه‌واڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى(دانانى میكانزمى نوێ بۆ مووچه به‌پشت به‌ستن بهكاتهكانى كردارى كاركردن)ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وتیشى"ئه‌م لێدوانانه بێ بنه‌مایه ودوور له‌ڕاستییه‌وه"،داوایشى له‌هه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وئاژانسهكانى هه‌واڵ كرد سه‌ودا له‌گه‌ڵ هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه نه‌كه‌ن وپرۆپاگهنده بڵاونه‌كه‌نه‌وه وپپشت به‌هه‌واڵ وزانیارییهكان ببه‌ستن له‌ڕێگاى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى وه‌زاره‌ت وپهیجهكانى له‌سه‌ر هه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى فه‌یسبووك وتویته‌ر".