ئه‌بو غه‌یت به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى به‌غدا ده‌كات

سیاسی
  • 27-08-2021, 22:38
  • +A -A

    قاهیره‌-اه‌ع

    ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یت ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى،به‌یانى سبه‌ى شه‌ممه‌،سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات،بۆ به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ى هه‌رێمایه‌تى بۆ پاڵپشتى عێراق،له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌یه‌كى لایه‌نى عێراق.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌ئه‌میندارێتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ڕایگه‌یاند،كۆنگره‌كه‌ كه‌ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ ئاماده‌ى ده‌بن هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى پشتیوانى هه‌رێمى ونێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو عێراق ده‌دات،به‌ئامانجى پته‌وكردنى سه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدان،وپشتیوانى كردنى ئه‌ركى به‌رده‌وام بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌ زه‌به‌لاحه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ئه‌منى وئابوورى.
    سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌ كۆمكارى عه‌ره‌بى پشتیوانى عێراق ده‌كات وئه‌ركه‌كانى له‌پێناو پته‌وكردنى سه‌روه‌رى وباشتركردنى ڕه‌وشى ئه‌منى وئابوورى به‌رز ده‌نرخێنێت،له‌گه‌ڵ چالاكى به‌رچاوى له‌پێناو سه‌قامگیرى هه‌رێمایه‌تى وشۆركردنه‌وه‌ى پردى هاریكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جیاجیاكان.