به‌غدا-اه‌ع
دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، ئه‌مڕۆ هەینی پووچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی لە سەلاحەدین ڕاگەیاند.
ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەپێی زانیارییە ڕاست و دروستەکان، مەفرەزەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای سەلاحەدین توانیان پیلانێکی تیرۆریستی بە ئامانج بگرن و فەرماندە و یاریدەدەری مەفرەزەكه ده‌ستگیربكه‌ن و (5) بۆمبیى چێندراو و مادەی تەقەمەنی و دەمانچەیەکی بێدەنگکەریان هەبوو کە خه‌ڵكى بێ تاوان و ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانیان کردە ئامانج".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لە سەرەتادا لێدوانەکانیان تۆمارکراون و رونكراوه‌ته‌وه کە سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشن لە ناو پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه‌رتى حەمرینن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان،راده‌ستى داداگا كراون".