بهغدا-اهع
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ،ئهمڕۆ هەینی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کۆمپانیاکانی ڕوسیا بگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەسەر ژمارەیەک پڕۆژەی عێراق.
لە راگهیهندراوێكى وهزارهتى دهرهوه کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند: "فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و یوری بۆریسۆڤ جێگری سەرۆک وەزیرانى روسیا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکانی نۆیەمین لیژنەی هاوبەشی عێراقی و ڕوسییان کرد، کە ڕۆژی پێنجشەممە 2021/ 8/ 26 بۆ تاوتوێکردنی هەماهەنگی دووقۆڵی نێوان بەغداو مۆسکۆ و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان بۆ خزمەتکردنی هەردوو وڵاتی دۆست".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک پرسی هەماهەنگی هاوبەش لە بواری ئابووری و گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای کشتوکاڵدا کردووە"،ههروهها بۆ ئاسانکاریی بەخشینی تایبەتمەندیەکانی چوونە ژوورەوە بۆ وەبەرهێنەران و دیپلۆماتکارانی هەردوو وڵات و گفتوگۆیان لەسەر پشتیوانی بۆ دۆسیەی خوێندکارانی عێراق کرد".
رونیكردهوه"نوێکردنەوەی نیشتەجێبوون لەم دۆسیه بهرزنرخێندرا بۆ ڕێگەدان بەخوێندکارانی عێراق بۆ گەڕانەوەیان بۆ ڕوسیا بۆ تەواوکردنی خوێندن".
لە دۆسیەیەکی تردا جەخت لەسەر پەرەپێدانی بواری گەشتیاری و ڕۆشنبیری کرایەوە و پشتیوانیی زیاتریش کاری بۆ کرا،هەروەها ئاسانکاری بۆ گەشتەکانی هەردوو وڵات بکرێت بۆ چالاککردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان".
ئاماژهى بهوهكرد"دۆسیهكانى وزە لایەنێکی گرنگی كۆبونهوهكه بوون چونکە کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ڕوسیا ڕۆڵی گرنگیان هەیە لەکەرتی نەوت و چاکسازیی پیشەسازی نەوت و هەندێک کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتدا دەستنیشان کراوە و چارەسەرکراون".
لە بواری وزهى کارەبادا، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە" کە لە ماوەی ڕابردوودا گفتوگۆ لەسەر پرۆژە کارەباییە بهجێهێڵراوهكان یان له كاركهوتووهكان کراوە کە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسییەکان کردووە".
لەم ڕووەشەوە ڕەزامەندی لەسەر کاراکردنی کار لەسەر ئەو پرۆژانە و گەڕانەوەی کۆمپانیا ڕووسییەکان بۆ کارکردن لەوێ درا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"هەردوولا له دانیشتنهكه هاوبەشى دانیشتنەکانی نۆیەمینی کۆمسیۆنی هاوبەشی عێراق و ڕوسیایان واژۆکرد و ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی و پتەوکردنی بۆندی هاوکاری هاوبەش لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهین و خزمەتگوزاری هەروەها ڕێککەوتن لەسەر گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک کە کۆسپ و بەربەستەکان بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوو وڵاتدا لاببات و هەروەها میکانیزمەکان دەستنیشان بکەن بۆ کاراکردنی هاوکاری دووقۆڵی".