لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى ئامارى ئه‌و یاسایانه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ڕه‌وانه‌ى خولى یاسادانانى داهاتوو كراون

سیاسی
  • 27-08-2021, 09:27
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئامارى یاساكانى خسته‌ڕوو كه‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕه‌وانه‌ى خولى یاسادانانى داهاتوو ده‌كات.
    سائیب خدر ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕوونیكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌و ماوه‌یه‌ى ماوه‌ له‌ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ناتوانێت یاساى گرنگ فه‌راهه‌م بكات وه‌ك یاساى ده‌ستپاكى ونه‌وت وغاز"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م یاسایانه‌ ڕه‌وانه‌ى خولى یاسادانانى داهاتوو ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌ده‌ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو سازكرا،كه‌چى ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخرا ده‌توانرێت هه‌ندێك یاسا تاوتوێبكرێت".
    وتیشى"ژماره‌یه‌ك یاسا هه‌ن ڕه‌وانه‌ى خولى داهاتوو كراون،وه‌ك یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ویاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ویاساى دادگاییكردنى تیرۆرستانى داعش وچه‌ند یاساییه‌كى تر"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساى ده‌ستپاكى ویاساى نه‌وت وغاز له‌ یاسا گرنگه‌كانن كه‌خرابوونه‌ به‌رده‌م لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،وده‌كرا گفتوگۆ بكرایه‌،به‌ڵام ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى  داهاتووى نوێنه‌ران كرا".
    خدر ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌گه‌ر هات وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان دواخران،ئه‌وه‌ یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ویاساى ڕاژه‌ى شارستانى ویاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ ده‌كرێن"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"گرنگى فه‌راهه‌مكردنى ئه‌م یاسایانه‌ به‌هۆى پێویستى ده‌وڵه‌ت پێیان".