به‌غدا-اه‌ع
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كارمه‌ندانى ده‌زگاكه‌ى راسپارد هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه لهزیارهتى چله‌ى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت.
ئه‌سه‌دى له‌ڕێگاى گرته ڤیدیۆییه‌ك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر ده‌زگاكه له‌كاتى زیاره‌تى چله كهقهرهباڵغێكى زۆرى ژماره‌ى زیاره‌تكاران به‌دى ده‌كرێت كۆنترۆڵكردن وپاراستنى ئه‌م ژماره زۆره‌ى زیاره‌تكارانه"،وتیشى"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى سه‌ركه‌وتوو بوو لهكۆنترۆڵكردنى شه‌قام له‌ڕۆژى عاشوورا وبوونى خۆى سه‌لماند وئه‌وه‌ى پێویستیشه له‌م قۆناغه بكرێت چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانه بۆ گه‌مارۆدانى هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئاسایشى هاوڵاتیان تێكبدات".
ئه‌سه‌دى جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى پشتگوێ نه‌خستنى هه‌ر زانیارییه‌كى گرنگ وبه‌دواداچوون كردنى وكاركردن به‌هێمنى ودیدێكى ڕوون وبیرۆكهیهكى فراوان".