به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،چاوى كه‌وت به‌نیكۆلاى بترۆشیف سكرتێرى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،به‌ئاماده‌بوونى میخائیل بوگدانۆف جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ونێرده‌ى تایبه‌تى پۆتین سه‌رۆكى ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست،وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،بڵاویكرده‌وه"له‌میان دیداره‌كه ڕێره‌وى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان به‌غدا ومۆسكۆ وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان خراوه‌ته‌به‌رباس،له‌پاڵ كردنه‌وه‌ى ئاسۆى هاریكارى هاوبه‌ش بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست،هه‌روه‌ها هه‌ردوولا كۆى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ،وپێویستى چڕكردنه‌وه‌ى دیالۆگ وئه‌رك وهاریكارییه‌كان باسكردووه له‌پێناو نه‌هێشتنى تیرۆر،وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئه‌فغانستان وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر كۆى وڵاتانى ناوچه‌كه،وجه‌ختیشكرایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌و وڵاته له‌پێكهێنانى حكومه‌تێكى هاوپه‌یمانێتى گشتگیر وڕه‌تكردنه‌وه‌ى توندوتیژى به‌رجه‌سته ده‌بێت".
هه‌ردوولا جه‌ختیشیانكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى زیادكردنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
هه‌روه‌ها باسیشیان له"دۆخى هه‌رێمایه‌تى،وپێویستى پشتیوانیكردنى هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وشه‌راكه‌ت بۆ پشتیوانیكردنى عێراق كردووه وزیادكردنى كارى وهه‌ماهه‌نگى وهاریكارى له‌باره‌ى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وزیادكردنى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ى به"پێشهاته ئه‌منییه‌كاندا كه‌له‌جیهاندا ڕوویداوه به‌تایبه‌ت ئه‌فغانستان كه‌واپێویست ده‌كات هه‌مووان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه له‌نێو سه‌رجه‌م وڵاتان بۆ ڕێگریكردن له‌قۆرخكارى ڕه‌وشه‌كه له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستییه‌كانه‌وه".