به‌غدا-اه‌ع
عێراق،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سه‌ركۆنه‌ى ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كرد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عێراق به‌توندى سه‌ركۆنه وشهرمهزارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان ده‌كات كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه قوربانی وژماره‌یه‌كى دیكه‌یش برینداربوون".
وتیشى"هاوخه‌می بۆ ته‌واوی گه‌لى ئه‌فغانستان وبنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕین،وجهختیشدهكهینهوه لهههڵوێستى عێراق به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى تیرۆر به‌هه‌موو جۆر وشێوازهكانیهوه،وشان به‌شان كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى لهبهرنگاربوونهوهى تیرۆر ڕاده‌وه‌ستێت،به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى عێراق ڕووبه‌رووى هه‌موو جۆره توندڕه‌وییه‌ك بووه‌وه،هه‌روه‌ها جهختیشدهكهینهوه له‌پێویستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هرزى ئه‌م گروپانه".