كازمی: کاغەزی چاکسازی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانى دەبێتە به‌ڵێننامه‌ و پەیمانێكى نیشتمانى

سیاسی
  • 27-08-2021, 13:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئه‌مڕۆهەینی،دووپاتیكرده‌وه‌ کە کاغەزی چاکسازی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی دەبێتە به‌ڵێننامه‌ و پەیمانێكى نیشتمانى.
    كازمى لە تویتێكدا كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌ ڕایگه‌یاند:"من سەرسام بووم بەو پێشنیارانەی کە له‌ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانى لە بەغدا پێشكه‌شكران، به‌به‌شدارى کەسایەتی کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ڕۆشنبیری و لاوان لە هەموو پارێزگاکاندا،ئەو کاغەزە چاکسازییەی دەنگیان پێدا کە بەڵێنم داوە ئیلهام لە ناوەڕۆکی ئەم کاغەزە وه‌ربگرم و پێشکەشی هێزە سیاسییەکانى بکەم بۆ ئەوەی ببێته‌ به‌ڵێننامه‌ و پەیمانێکی نیشتمانى کە کەش و هەوای متمانەپێكراو بۆ خۆ کاندیدکردنی هەڵبژاردنەکان دابین ده‌كات".