به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ن لهلێتوانیا تاوتوێ كرد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"شاندى كۆنسولارى عێراقى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رى ڕێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى لهلێتوانیا كۆبووه‌ته‌وه"،وتیشى"هه‌ردوولا له‌باره‌ى كاروبارى خوازیارانى په‌نابه‌رێتی عێراقی ودۆخى مرۆییان،وئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خوازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ن لهلێتوانیا تاوتوێ كردووه.
وتیشى"شاندى عێراقى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى ڕه‌چاوكردنى مافه‌كانى مرۆڤ وحاڵهته مرۆییه نه‌خوازراوه‌كان ودهستهبهركردنى پێداویستییه بهپهلهكانیان"،ئاماژه‌یشیدا"ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان خوازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ نیشتمان دواى وه‌رگرتنى پاسپۆرتى گه‌شتكردن لهشاندى كۆنسولارییهوه".
ڕایشیگه‌یاند"شاندى كۆنسولارى به‌رده‌وام له‌كاره‌كانى بۆ ده‌ركردنى پاسپۆرتى گه‌شتكردن له‌پێگه‌ى كه‌مپى په‌نابه‌ران،وههوڵهكانى چڕكردۆته‌وه بۆ چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆرترى هاوڵاتیانى عێراق كه‌له29 كه‌مپى ناوچه جیاجیاكانى لێتوانیان".