به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، خشته‌ی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئاشكراكرد و به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى ده‌ستكه‌وتووه تێدا هاتووه :"له‌خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه‌یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌درێت له‌خاڵی دوه‌میشدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پاراستنی مافی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت، خاڵی سێیه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌نگدان به پابه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 كه په‌یوه‌سته به پرۆتۆكۆلی سه‌ركوتكردنی كاره نایاساییه‌كان و دژ به ئاشتی كۆمه‌ڵگه".
له‌خشته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو" له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی بیانی ده‌درێت، خاڵی پێنجه‌می خشته‌كه‌ش په‌یوه‌سته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای سه‌ندیكای به‌رنامه‌سازانی عێراقی".