كۆمسیۆن واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئاواره‌كان دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 26-08-2021, 11:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەکان، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە،وادەی هەڵبژاردنی ئاوارەکانی دیاری کرد، هاوکات تیروپشك بۆ دیاریکردنی كارمه‌ندانى ڕۆژی دەنگدان بەڕێوەچوو.
    لە بەیاننامەیەکى كۆمسیۆن  کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هەڵبژاردنی ئاوارەکان لە 8ی تشرینی یەکەم بە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت" ‎وتیشی:"زیاتر لە 120 هەزار ئاوارە لە کامپی ئاوارەکان دەنگ دەدەن"
    کۆمیسۆنەکە ئەوەشی وت "تیروپشك بۆ  ستافی ڕۆژی دەنگدان ئەنجام داوە".
    ڕۆژی 2ی ئایار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پابەندبوونی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان نوێ کردەوە کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت.