وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:ده‌ستگیركردنى به‌ناوى کارگێڕى گشتى ویلایەتى باشورى داعش له‌ هه‌ولێر

ئەمنی
  • 26-08-2021, 13:13
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعشى لە پارێزگاى هەولێر راگەیاند.  
    یەحیا رەسوڵ ،لە بەیاننامەیەکدا کە دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)  کەوتووە رایگەیاند:" لەسەر فەرمانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، هێزەکانى دژە تیرۆر بەهاوکارى لەگەڵ دژە تیرۆرى هەولێر هەڵمەتێکى سەرکەوتوویان ئەنجامداوە بۆ دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعش".  
    وتیشى"لە هەڵمەتەکەدا سەرکردەیەکى داعش بەناوى "ئەبو مەنسور" کارگێڕى گشتى ویلایەتى باشورى داعش دەستگیرکراوە کە بە ناسنامەى ساختە جموجۆڵى دەکرد".