غزى:عێراق بایه‌خ به‌پاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات بۆ چالاكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو

ناوخۆ
  • 25-08-2021, 20:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق بایه‌خ به‌پاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات بۆ چالاكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو.
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حه‌مید نه‌عیم غزى،ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازیكرد له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌جۆناس لۆفین باڵیۆزى سوید له‌عێراق،وئۆلى دینستاد سكرتێرى یه‌كه‌مى كاروبارى سیاسى له‌باڵیۆزخانه‌ى نه‌رویجى"،وتیشى"غزى ستایشى قوڵایی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وهه‌ر یه‌كه‌ له‌سوید ونه‌رویج كردووه‌ له‌بواره‌كانى:ئابوورى،وبازرگانى ،وئاسایش،وهاریكارییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌میان به‌شداریكردنى ئه‌ركى سه‌ربازى بۆ هه‌ردوو حكومه‌تى:ستۆكهۆلم وئۆسلۆ له‌ئه‌ركى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،وبه‌رده‌وامى پشتیوانییه‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق له‌میان كاره‌كانى چاودێرى به‌دواداچوون به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق".
    هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌میندارى گشتى ستایشى"سه‌وداى باشى ڕه‌وه‌ندى عێراقى له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتانى ئه‌وروپى كرد به‌تایبه‌ت سوید ونه‌رویج"،ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م كاره‌ به‌ڵگه‌یه‌كى ڕوونه‌ له‌سه‌ر باشى په‌یوه‌ندییه‌كان وبنه‌ماى پته‌وى نێوان هه‌ردوولا،وئاماژه‌یشى به‌رۆڵى بێلایه‌ن وگرنگ ئه‌م دوو وڵاته‌دا له‌پشتیوانیكردنى عێراق بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى له‌نێو وڵاتانى ناوچه‌كه‌ وجیهان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"عێراق بایه‌خ به‌پاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات بۆ چالاكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مان،له‌میان پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى وشاره‌زایایی،ئاماده‌یی ئه‌میندارێتى گشتى ده‌ڕبڕى بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ سوید ونه‌رویج له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان،چونكه‌ عێراق به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ ده‌چێت له‌كاریگه‌رییه‌كانى تیرۆر ولێكه‌وته‌كانى،وله‌ئێستاشدا پلان داده‌ڕێژێت بۆ قۆناغى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبنیاتنان ،ئه‌مه‌یش واپێویست ده‌كات كۆمپانیا سویدى ونه‌رویجییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان ڕۆڵى باڵایان هه‌بێت له‌پرۆژه‌كانى وبه‌ره‌هێنان وگه‌شه‌پێدان". 
    لاى خۆیانه‌وه‌ باڵیۆزى سوید وسكرتێرى یه‌كه‌مى باڵیۆزخانه‌ى نه‌رویج باسیان له‌"پاڵپشتى وڵاته‌كانیان كرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان،وئاماده‌یی هه‌ردوو حكومه‌تى وڵاته‌كانیان پیشاندا بۆ ناردنى چاودێران تاوه‌كو ڕۆڵیان هه‌بێت له‌به‌دواداچوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى خوازیاره‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌گوزارشتكردنى خواستى عێراقییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى ئازاد وبێگه‌رد".
    له‌باره‌ى هێما بردنیان بۆ گرنگى ڕووداوى كۆبوونه‌وه‌ى شه‌ممه‌ى سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌ب له‌به‌غداى پایته‌خت،ئه‌میندارى گشتى جه‌ختیكرده‌وه‌"له‌گرنگى ئه‌م كۆنگره‌یه‌ له‌م ساته‌وه‌خته‌دا،باسیشى له‌وه‌كرد كه‌هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ سیاسیه‌تى حكومه‌تى عێراقى له‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌سیاسه‌تى جه‌مسه‌رگیرى،هه‌روه‌ها نواندنى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ڕۆڵى عێراق به‌وپێیه‌ى نێوه‌ندگیره‌ بۆ پرۆژه‌كانى ئاشتى وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا".