ده‌ستگیركردن گروپێكى رفاندن وئازادكردنى خانمه‌ ڕفێندراوێك له‌سه‌ڵاحه‌دین

ئەمنی
  • 25-08-2021, 20:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى گروپێكى ڕفاندن وئازادكردنى خانمه‌ ڕفێندراوێك له‌سه‌ڵاحه‌دین ڕگه‌یاند.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تیمى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،له‌ڕێگاى لیواى سێى فه‌وجى مه‌غاویر به‌هاریكارى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى،دواى وه‌رگرتنى زانیارى له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ توانى تۆڕێكى رفاندن له‌شارۆچكه‌ى دووزخورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیر بكات".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ له‌میان پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ڕزگاركردنى خانمه‌ رفێندراوێك له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌ وڕاده‌ستى كه‌سوكاره‌كه‌ى كرد،هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى تۆڕه‌كه‌ ڕاده‌ستى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان به‌پێى یاسا وڕێسا كارپێكراوه‌كان".