به‌غدا-اه‌ع
خالید به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى میكانزمه‌كانى چاكسازى ئابوورى له‌عێراق تاوتوێكرد،كه‌چى وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختیشیكرده‌وه حكومه‌ت له‌باره‌ى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا بڕیارى گرنگى گرتۆته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تى پلاندانان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"نه‌جم پێشوازیكردووه له‌ساروج كۆمار جا به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ڕۆژهه‌ڵات له‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى وشاندى یاوه‌رى،كه‌پێكهاتبوو له‌ره‌مزى نو‌عمان نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق،وژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستى نێرده‌ى بانكى ناوبراو له‌به‌غدا".
ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرس ودۆسییه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێكران له‌نێویشیاندا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ى گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا وئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى پێویسته له‌م بواره‌دا بگیردرێته‌به‌ر".
وتیشى"گفتوگۆیش كراوه له‌سه‌ر پێویستى عێراق بۆ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى له‌پرۆسه‌كانى دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه وچاره‌سه‌ركردنى بۆشاییه‌كانى گه‌شه‌پێدان،له‌میان چاككردنه‌وه‌ى ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان وپاڵپشتى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت،وبه‌جێگه‌یاندنى چاكسازى ئابوورى،به‌پێى پلانى چاكسازى حكومه‌ت(كاغه‌زى سپى)له‌ڕێره‌و وسیاسه‌تێكى چاكسازى گشتگیر".
وه‌زیرى پلاندانان به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنگى له‌م باره‌یه‌وه گرتۆته‌به‌ر له‌نێویشیاندا به‌كارهێنانى وزه‌ى خاوێن ونوێكه‌ره‌وه،وبایه‌خدانێكى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته".