به‌غدا-اه‌ع
موزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌دوورى زانى بوودجه‌ى ته‌واوكارى بۆ ئه‌مساڵى دارایی ئاماده‌بكرێت.
ساڵح له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵى دارایی به‌ره‌و چاره‌كى كۆتایی ده‌چێت من نایبینم هانده‌ر بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانى بوودجه‌ى ته‌واوكارى،بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌مه‌نى په‌رله‌مان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان له‌ده‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م،بۆیه چۆن بوودجه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌م شێوه‌یه به‌م خێراییه فه‌راهه‌م ده‌كرێت".
وتیشى"تانه‌ى حكومه‌ت له‌هه‌ندێك بڕگه‌ى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه،وتاوه‌كو ئه‌م ساته لاى دادگاى فیدڕاڵییه".
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له14 ئه‌م مانگه پلانێكى هاوبه‌شى ئاشكراكرد له‌نێوان لیژنه ووه‌زاره‌تى دارایی وكه‌رتى تایبه‌ت،كه‌تیایدا چاره‌سه‌ر بۆ هه‌ندێك خاڵ داده‌نرێت ورۆڵى ده‌بێت لهفراوانتركردنى داهاته‌كان وپتهوكردنى ئابوورى وچاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى،ئاماژه‌یشیدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ ده‌ركردنى ئه‌نجامى گرنگ پێش په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو 2022.