ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واوكردنى ڕێوشوێنى ئه‌منى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى كۆنگره‌ى به‌غدا ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 25-08-2021, 13:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ته‌واوكردنى ڕێوشوێنى ئه‌منى تایبه‌ت به‌ده‌سته‌به‌ركردنى كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى كه‌بڕیاره‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو سازبكرێت ڕاگه‌یاند.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئاماده‌كارى وڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كانى ته‌واوكردووه‌ وكاریش كردووه‌ بۆ دانانى پلانى پێویست بۆ پاراستنى ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ستاون به‌رێوشوێنى ستراتیژى گه‌وره‌ له‌ڕووى دانانى پلانه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌روازه‌كانى هاتن وده‌رچوون له‌به‌غدا پایته‌خت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عێراق به‌ره‌و كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌مه‌یش په‌یامێكى ڕوونه‌ بۆ جیهان ووه‌به‌رهێنه‌ران به‌وه‌ى عێراق خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆییه‌ وكه‌شوهه‌واكه‌ى گونجاوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان وبنیاتنان".
    بڕیاره‌ شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌به‌غداى پایته‌خت كۆنگره‌یه‌ك به‌رێوه‌بچێت به‌به‌شدارى نۆ وڵات كه‌بریتیین له‌ توركیا وئێران وسعودیه‌ وكوه‌یت وئوردن ومیسر وقه‌ته‌ر وئیمارات وفه‌رٍه‌نسا.