بەغدا - ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ عەلی ئەكبر ویلایەتی راوێژكاری رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێی پتەوكردنەی پەوەندیەكانی نێوان هەر دوو وڵاتی كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند فوئاد مەعسوم لەو دیدارەیدا رۆشنایی خستوەتە سەر پەیوەندی مێژوویی نێوان كۆماری عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو پەیوەندییەشی بە ستراتیجی ناوبرد. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشیكردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات و فراوانكردنی لەسەرجەم بوارەكاندا بەپێی بەرژەوەندی باڵای هەر دوو گەل، ئاماژەشی بە بەردەوامبونی پشتیوانی ئێران كرد لە گەلی عێراق لەهەموو كاتێكدا. وتیشی بەغدا ئەو هەڵوێستەی تاران لەبیرناكات، بە تایبەتی هاوكاریەكانی لە رۆژە ناخۆشەكاندا. هاوكات سەرۆك كۆمار سەرخۆشی خۆی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند بە هۆی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەیەكی نەفەرهەڵگر كە قوربانیەكی زۆری لێكەوتەوە. لای خۆیەوە ویلایەتی تەئكیدی لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی هاریكاری نێوان هەر دوو وڵات كرد لەگەڵ كاركردنیان بۆ پێشخستنی پەیوەندی ستراتیجی نێوان هەر دوو گەل لە سەرجەم بوارەكاندا، پشتیوانی تارانیشی بۆ بەغدا دوپاتكردەوە لە رەخساندنی ئەمن و ئاسایش و یەكێتی نێوان پێكهاتەكانی.