وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:دوو تیرۆرست كووژران وحه‌وت تیرۆرستى دیكه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 25-08-2021, 13:36
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان دوو تیرۆرست بكووژن وحه‌وتى تیرۆرستى دیكه‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكانى وڵات ده‌ستگیربكه‌ن.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وسه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،پێكهاته‌كانى ده‌زگاكه‌،ئه‌ركى جۆراوجۆریان له‌چه‌ندین پارێزگا ئه‌نجامدا،وتیایدا دوو تیرۆر كووژران وحه‌وت تیرۆرستى دیكه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش ده‌ستگیركران".
    وتیشى"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر فڕۆكه‌كانى قاره‌مانانى هێزى ئاسمانى گورزێكى ئاسمانیان ئه‌نجامدا وبووه‌ هۆى كووژرانى دوو تیرۆرست كه‌پۆستى باڵایان هه‌بوو له‌تیرۆرستانى داعش له‌نزیك ده‌یارچه‌ى نارین-پارێزگاى دیاله‌". 
    وتیشى هه‌روه‌ها كارمه‌ندانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرست هه‌ستان به‌پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنى پاشماوه‌كانى داعش وئه‌ركه‌كان له‌به‌غدا پایته‌خت ده‌ستیپێكرد دواى ده‌ستگریكردنى(4)تیرۆرست له‌"تاڕمییه‌-ئه‌بو غرێب-گه‌ڕه‌كى فووڕات-ڕه‌زوانیه‌".
    ولینفژ أبگال الجهاز واجبات مُتفرقه‌ فی مُحافڤات
    هه‌روه‌ها قاره‌مانانى ده‌زگاكه‌ ئه‌ركى جیاجیان جێبه‌جێكرد له‌پارێزگاكانى"ئه‌نبار-نه‌ینه‌وا-كه‌ركوك"كه‌بووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى (3)تیرۆرست.